بەفەرمانی پارێزگاری هەولێر، هەموو ئەو شوێنانەی گرفتی ئاوەڕۆو کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان هەیە چارەسەردەکرێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیان بەر لەهاتنی وەرزی باران بارین، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2020.8.20، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری ئاوەڕۆەکان و جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیاران، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە بەر لە وەرزی بارانبارین ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی لە ئاوەڕۆ سەرکییەکانی نێو سەنتەری شاردا هەیە، دوابەدوای ئەوەش لەنزیکترین کاتدا دەست بکرێت بە هەڵمەتی پاککردنەوەی تەواوی ئاوەڕۆکانی شار، هەروەها پارێزگاری هەولێر، بڕیاریدا لەسەر بودجە و ئەرکی پارێزگای هەولێر، سەرجەم ئەو شوێن و شەقام و گەڕەکانەی کە ساڵانە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پڕدەبن لە ئاو و گرفتیان لە ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاوی باران هەیە چارەسەربکرێن.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕیوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێری ڕاسپارد بەرلەهاتنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ ئەوەی لەتواندا هەیە بیکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی هەن، بۆئەوەی وەکو ساڵانی تر بەهۆی بارانبارین زۆرەوە ئاستنەگ بۆ هاوڵاتییان و هاتوچۆی شۆفێران لەشەقامەکان دروست نەبێت کە جاری واش هەبووە زەرەوزیانی زۆری پێگەیاندوون، بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگەیاند: "وەک پارێزگای هەولێر بەهەموو توانایەکمانەوە پاڵپشت و هاوکارتانین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.