كه‌مێك پێش ئێستا مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كۆبووه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كه‌مێك پێش ئێستا گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ، دۆناڵد ترەمپ كۆبووه‌وه، دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هه‌روه‌ها دۆخی دارایی و نەوت و وزە و ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ ده‌كرێت.
شاندی هەرێمی كوردستانیش یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانن، پێکدێن لە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هەروەها عەمید هەژار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە پێشمەرگە لاوك سه‌لاح سكرتێرى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم .
دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی عیراق بەیاوەری شاندێکی هه‌رێمی كوردستان سەردانی ئەمریکای کرد، و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.