Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:45

70 کۆمپانیاى ئه‌مریکى داوایان کردوەله‌ هه‌رێمى کوردستان کاربکه‌ن

کوردستان TV
100%

دواى گه‌یشتنى شاندێكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته‌ 70 كۆمپانیاى ئه‌و وڵاته‌ داواكارى كاركردنیان له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌


ستیڤ  لوتس  سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئه‌مریكى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ په‌یامنێرى كوردستان تیڤى راگه‌یاندووه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان  70 كۆمپانیاى جۆراوجۆر داوایان پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن

هه‌ره‌وه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ زۆربه‌ى ئه‌وكۆمپانیایانه‌ى پێشتر هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتبوو داواى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن .

هاوشاندى حكومه‌تى عێراق تیمێكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ژار ئیسماعیل له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لاوك سه‌لاح  سكرتێرى جێگرى سه‌رۆكى  هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌یان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتۆن له‌چوارچێوه‌ى شاندى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى واشنتۆنیان كرد و چه‌ندین پرسی جیاوازى وه‌ك  سه‌ربازى و ئه‌منى و بازرگانى و كه‌رتى وزه‌ گفتوگۆو رێكه‌وتنیان له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.