Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:03

د.که‌مال که‌رکووکی: راکان سه‌عید که‌سێکه‌ هه‌ڵوێسته‌کانی دژی کورده‌

کوردستان TV
#7
100%


كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند: پارێزگاری ئێستای سه‌پێندراوی كه‌ركووك، كه‌سێكه‌ ئه‌فكاری زۆر ده‌مارگیری هه‌یه‌ و جارێكی تر ده‌یه‌وێت ته‌عریب له‌ ناوچه‌كه‌ زیندوو بكاته‌وه‌.

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك ـ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌ركووكه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: راكان سه‌عید كه‌ پارێزگاری سه‌پێنراوی ئێستای كه‌ركووكه‌ كه‌ پێشتر جێگری پارێزگار بوو و پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئوكتۆبه‌ر به‌سه‌ر پارێزگه‌كه‌دا سه‌پێنرا هزری ده‌مارگیری هه‌یه‌و، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا جارێكی دیكه‌ ته‌عریب له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه‌و گه‌لێك كاری نه‌شیاوو پره‌نسیپی كارگێڕی نه‌شیاوی ئه‌نجام داوه‌.

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی له‌ لێدوانه‌كه‌شیدا رایگه‌یاند: پارێزگاری ئێستای سه‌پێندراوی كه‌ركووك، كه‌سێكه‌ ئه‌فكاری زۆر ده‌مارگیری هه‌یه‌ و جارێكی تر ده‌یه‌وێت ته‌عریب له‌ ناوچه‌كه‌ زیندوو بكاته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ زۆر كاری دیكه‌شی كردووه‌ كه‌ زۆر دووره‌ له‌ كاری ئیداری، ئه‌نجامی ده‌دات، ئێستاش مه‌له‌فی نه‌زاهه‌ی له‌سه‌ره‌، بریاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌بوو، به‌ڵام بریارێك ئه‌م بریاره‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

كه‌مال كه‌ركووكیش گوتیشی كه‌سێكه‌ دژی كورده‌، ئه‌مه‌ جێگای داخه‌ تاوه‌كو ئێستا وه‌ك پارێزگار ماوه‌ له‌وێ.

كه‌ركوویشی گوتیشی: جێگای داخه‌ زۆر جار گوێمان لێ ئه‌بێت ده‌ڵێن پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ناهێڵێ ئه‌و له‌و پۆسته‌ بمێنێ، له‌ راستیدا ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ راستی.

كه‌ركووكی رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر كه‌ركووك و گشت ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌بوو،  پارتی شه‌ڕی كرد، داستانی پردێ سحێلا و مه‌خموور، له‌ زۆر شوێن مه‌ردانه‌ به‌رگری له‌ خاكی كوردستانی كرد.

كه‌مال كه‌ركووكیش گوتی: به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌سانێك به‌ناو لایه‌نی سیاسیه‌وه‌، له‌ ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێكهاتوون واژوویان كرد، كه‌ راكان نه‌ك پارێزگار بێت، به‌ڵكو  پارێزگار بێت و جێگری پارێزگاریش بێت، پێكهاتنه‌كه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ لامه‌، له‌ پێكهاتنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بارودۆخه‌كه‌ش ئه‌وها بێت هه‌تاكو هه‌ڵبژاردن.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌ پێكهاتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی بووه‌ پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.