Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:29

دوایى زیاتر له‌ دوو مانگ به‌یانی نوێژی هه‌ینی له‌ هه‌ولێر ئەنجام ده‌درێت

کوردستان TV
#7
100%

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بریاردراوه‌ بەیانی نوێژی هەینی ئەنجام بدرێت.

بەڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر نوێژخوێنان رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر بن

ئه‌وه‌شى راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاکانی تر دەسەڵات دراوەتە ئۆپەراسیۆنی پارێزگا  بۆ ئه‌نجامدانى نوێژی هه‌ینی بەھەماھەنگی وەزارەتی ئەوقاف.

هه‌ر له‌م باره‌وه‌ به‌یانى ژوورى ئۆپەراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى چۆنیه‌تى كردنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى راده‌گه‌ینن وه‌ رێنمایى و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ نوێژخوێنان روون ده‌كه‌نه‌وه‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.