فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌به‌یانیه‌وه تاوه‌كو شه‌و دووجار ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی کاتژمێر 11:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەنزمی بەسەر ئاسمانی سیدەکاندا سوڕانەوە و بەپێی سەرچاوەیەک بۆردومانی بناری چیای ھەلگورد و نزیک گوندی بێ جوانەیان کردەوە .
گوتیشی: لەکاتی بۆردومان کردنی ئەو شوێنەش دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنێو سەنتەری شارۆچکەی سیدەکانیش ھەستی پێکراوە و بۆیە پێ دەچێت فڕۆکەکانی تورکیا لەبۆردومان کردنی بنکەو بارەگاکانی گه‌ریلاكانی پەکەکە بۆمب و ناپاڵمی گەورەیان بەکار ھێنابێت .
شایه‌نی باسه لەبەیانیەوە ئەمە بۆ دووەم جارە فڕۆکەکانی تورکیا ئەو شوێنە بۆردومان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.