لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم 6 کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، بانە و ئورمیە بە تەقەی هێزه ئهمنییهكانى ئێران بریندار کراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه رۆژی 18 ى 8 ى 2020 هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
هەنگاو ڕاشیدهگهێنێـت ، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لاقی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە، سەعدی میرزایی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.
ڕێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ ئاماژه بهوهش دهكات كه لە سنووری هەنگەژاڵی بانە هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاوروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون، ناسنامەی ئەو چوار کۆڵبەرە بهناوهكانى یادگار شێخی ، کامران پاوان، ئیبراهیم زێوی ، عەلی کێلە ڕاگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ئورمیە کۆڵبەرێکیان بە ناوی سەلمان مەحموودیان بریندار کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.