بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆك بڵاوی كرده‌وه نەقیب بارزان ئەحمەد ئەفسەر له‌نووسینگه‌ی نه‌هێشتنى تاوان له‌قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له‌سنوری پارێزگاكه‌مان دوای تووش بوونى به‌په‌تای كۆرۆنا شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاوی كرده‌وه كه نەقیب بارزان ئەحمەد ئەفسەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوان سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە قەزای بەردەڕەش، دوای توشبونی بە کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک شه‌وی رابردوو گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهێنێت بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک پرسە وسەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکەن.
به‌پێی دواین راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى دهۆك تا ئێستاكه 2 هه‌زار و 368 كه‌س له‌سنوری پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوونه ، له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 19 كه‌س گیانى له‌ده‌ستداوه ، 861 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.