هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاووڵاتیەكی بەسەختی برینداركردبوو
لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى بڵاوی كردهوه كه دوای ئەوەی رۆژی ٢٠٢٠/٦/١٠، تۆمەتبارێك ھاوڵاتیەكی بەسەختی بەفیشەك برینداركردبو دواتر ھەڵھاتبو و خۆی شاردبوەوە، ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو زانیاریی وردیان لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار كۆكردەوەو پاش وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەر، توانرا شهوی رابردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.
راشیدهگهیهنن كه لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا توانرا دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێك لەجۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتبار بووە.
ئاماژە بەوەش دهكات كه لەئێستادا تۆمەتبار (ی، ص، ح) لەدایكبوی ١٩٨٧ بەفەرمانی بەرێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.