به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 2 باندی دزیكردنی بڵاوكرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه ساڵێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ بڕى (100.000) سه‌د هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی له ماڵى هاووڵاتییه‌ك دزرا بوو، دوای ساڵێك لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیه‌یه به فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ئه‌و ده‌ستگیركراوانه له به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان داناوه و به‌پێى مادده‌ى (443) له یاسایى سزادان راگیراون.
هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت كه باندێكی دیكه‌ی چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه چوار ساڵ پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكان دزیان له ماڵی هاووڵاتییه‌ك كردبوو و بڕی 22 ملیۆن دینار، 375 مسقاڵ زێڕ، چوار هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و 3 ده‌مانچه‌یان دزی بوو.
ئاسایش ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوون به تۆمه‌تی ئه‌و تاوانه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و به گوێره‌ی مادده‌ى (443) له یاسایى سزادان راگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.