Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:58

وێڕای پشووی فه‌رمی ئەمڕۆ هەینی موچەی 18 وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%


به‌گوێره‌ى خشته‌ی بڵاو كراوه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 3  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مرۆ مووچه‌ى 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت

 
وێڕای پشووی فه‌رمی ئه‌مرۆ هه‌ینى 21 ى 8 ى 2020 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى کاروباری کۆمەڵایەتی ، کەمئەندامان ،  داد ، ئەنجومەنی دادوەری ، سامانە سروشتیەکان ، ئەوقاف ، پلاندانان ، پیشەسازی و بازرگانی ، گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

هەروەها هه‌ر ئه‌مرۆ مووچه‌ى ده‌سته‌كانى  دیوانی چاودێری دارایی ، مافی مرۆڤ ، هەڵبژاردن ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ،دەستپاکی ، دەزگای مین دابەش دەکرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سبه‌ى شه‌ممه‌ 22 ى 8 ى 2020 ، مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانى ، كاره‌با ، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ، رۆشنبیری و لاوان ، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن ،  سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 23 ى 8 ى 2020 ، مووچه‌ى خانه‌نیشنانى پێشمه‌رگه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ى خانه‌نیشینی شارستانى دابه‌شده‌كرێت


به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ش دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 3 ى 2020 به‌كۆتا دێت

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.