Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:55

وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بریاڕێکی نوێی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ئاسایی كردنه‌وه‌ى  هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان  بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت  دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان کە بەگوێرەی دۆخی پارێزگاکان و رێکار و رێنمایی پێویست دەربکەن.


له‌به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ،‌ هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزی هاوپه‌یمانان له‌ نێوان پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق رێگه‌پێدراوده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌رووی گه‌شتیاراندا به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌ و ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراوه‌ ده‌بن 

وه‌زاره‌تى ناوخۆ راشیده‌گه‌ێنێت هەردوو دەروازەى سنورى باشماخ و حاجى ئۆمەران کراوە دەبن بەرووى ئەو هاوڵاتیانەى هەرێم کە لە ئێستان گیریان خواردوە یان بۆ ئەوانەى کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به‌رامبه‌ر گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان كراوه‌ده‌بن.

 

هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەشکراوە کە، پێویستە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، فەرمانبەر و کرێکارەکانی پابەند بکات بە بەستنی دەمامک و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لەو دامەزراوەیە، بەپێچەوانەوە بڕی 150 ھەزار دینار بۆ ھەر حاڵەتێک، خاوەنی ئەو دامەزراوەیە پێبژاردن دەدات، ھاوکات ھەر کەسێک لە دەرەوەی ماڵ بەبێ بەستنی دەمامک ببینرێت ئەوا بڕی20 ھەزار دینار پێبژاردن دەدات.

جەختیش لەوەکراوەتەوە کە ھۆڵەکانی وەرزش و لەشجوانی، پەیمانگاکان و خولی بەھێزکردنی زمان بە داخراوەی دەمێننەوە تا یەکی ئەیلوول و، ھاوکات دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ رێکخستنی ئەنجامدانی نوێژی ھەینی و فەرزەکانی دیکە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتەکانی ئەوقاف و تەندروستی.
 

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان: 

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.