بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیه‌كانى ره‌وشی كه‌ش و هه‌واو پله‌ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتووی رایگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی بەرەو نزمبونەوەی دەڕوات.
کەشناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر 40 پلەی سیلیزی، سلێمانی 39 پلەی سیلیزی، دهۆک 39 پلەی سیلیزی ، کەرکوک 41 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى شه‌ممه به‌رزترین پله‌كانى گه‌رمی له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر 39 پلە، سلێمانی 38 پلە، دهۆک 37 پلە ، لە کەرکوک 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.