Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:36

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکات

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 21 ى 8 ى 2020 ، لە سوپاسنامەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فه‌رمانبه‌رانی دەزگا تەندروستییەکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

لەبه‌شێكی سوپاسنامەکەی  مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو پزیشک و پەرستار و فەرمانبەرانەی تەندروستی دەکەین کە بە کارامەیی خزمەت دەکەن و ڕۆڵی مرۆڤدۆستیان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی.

دەقی سوپاسنامەکەی سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان:

لەڕوانگەی هەستکردن بە کار و ماندووبوونتان لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆرنا (COVID19) و ڕۆڵی بەرچاوتان لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و تەندروستیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو پزیشک و پەرستار و فەرمانەبرانەی تەندروستی دەکەین کە بە کارامەیی خزمەت دەکەن و ڕۆڵی مرۆڤدۆستیان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هەر تەندروست و سەلامەت بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

21 ى 8 ى 2020

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.