به گوێره نوسراوێكى سه‌ربازى كه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كراوه ئاماژه به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌دات، به دروستكردنى چوار بنكه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى له نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق.
له رێكه‌وتى 8/8/2020 به‌نوسراوێكى فه‌رمى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه و له لایه‌ن عه‌مید روكن عه‌بدولئه‌میر كامل عه‌بدولڵا جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردووه و ئاماژه به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق مسته‌فا كازمى ده‌كات ، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى چوار بنكه‌ى سه‌ربازى له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق .
به گوێره‌ى نوسراوه‌كه بنكه‌كان له مانه‌ى خواره‌وه پێكدێت:
1- بنكه‌ى هاوبه‌شى فه‌رمانده‌یى له پارێزگاى دیاله- خانه‌قین وه‌ك به‌شێك له كه‌رتى لیواى مغاویرى دیاله.
2- بنكه‌ى هاوبه‌شى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگاى كه‌ركوك - چیمه‌ن .
3- بنكه‌ى هاوبه‌شى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگاى نه‌ینه‌وا -مه‌خمور-وه‌ك به‌شێك له شكرى 14 ى پیاده .
4- بنكه‌ى هاوبه‌شى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا - سه‌ربازگه‌ى كه‌سك
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا داوا له به‌رێوه‌به‌راتى گشتى هه‌واڵگرى و ئاسایش و هه‌واڵگرى سه‌ربازى ده‌كات ، به ناردنى چوار نوێنه‌ر بۆ هه‌ریه‌ك له‌و بنكانه‌ى ئاماژه‌یان پێداوه.
له خاڵیكى دیكه پێشنیازى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و ئه‌فسه‌رانه پله‌كانیان له نێوان عه‌قید و عه‌مید بێت كه ده‌نردرێن بۆ بنكه‌كان.
له كۆتایدا به‌دیاریكراوی، رۆژى 20/8/2020 ده‌ستنیشانكراوه به كردنه‌وه‌ى هه‌رچوار بنكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.