Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:53

گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگى عه‌ره‌بى- کوردى به‌ چاپ گه‌یشت

کوردستان TV
100%

له‌ سه‌ده‌ى رابردوو شانبه‌شانى میلله‌تان، رۆشنبیرو زمانناسانى كوردیش بۆ بره‌و دان به‌ بوارى فه‌رهه‌نگى كه‌وتنه‌ خۆ و به‌ده‌یان  فه‌رهه‌نگى زمانه‌وانى چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك پێویستیه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ خوێندن و خوێنده‌وارى به‌ تایبه‌تى بوارى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و ئه‌كادیمست و نوسه‌رو ر رۆشنبیران ئه‌وه‌نده‌ى هه‌بێت هێشتا كه‌مه‌ .

له‌نوێترین هه‌وڵدا گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگى عه‌ره‌بى -كوردى به‌ناوى فەرهەنگا نووژەن (القاموس العصری) به‌ چاپ گه‌یشت.
فەرهەنگا نووژەن فەرهەنگێكی عەرەبی- كوردییە و بریتییە لە چوار بەرگ و بەسەر یەكەوە دوو هەزار و 982 لاپەڕەیە.

ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن كۆچكردوو عه‌زیز ئاكره‌یى (1924-1998)  ناسراو به‌ (مقه‌ده‌م عه‌زیزعه‌قراوى ) داندراوه‌ هه‌روه‌ك خۆى پێشتر باسى له‌و فه‌رهه‌نگه‌ كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ى 40 ساڵ خه‌ریكى بووه‌ سوودی لە هەموو شێوەزارەكانی زمانی كوردی وەرگرتووە و خۆی بە تاقە شێوەزارێك نە بەستووەتەوە و لە كوردیدا تیپی لاتینیی بەكارهێناوە و پێی وابوو رێنووسی لاتینی گونجاترە بۆ زمانی کوردی.

h

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەم فەرهەنگە بەرهەمی ساڵێك و دووان نییە، بەڵكو بەرهەمی رەنج و ماندووبوونی عەزیز ئاكرەییە‌‌ لە شەستەكانی سەدەی رابردووەوە تاوەكو كاتی كۆچكردنی.
 موقەدەم عەزیز لەگەڵ ئەركی پێشمەرگایەتیدا كاری ئەم فەرهەنگەیشی خستبووە سەر شانی خۆی.

كاروان ئاكره‌یی ، براى نوسه‌ر ئاماژه‌  به‌وه‌ ده‌دات كه‌ گێڕانەوەی چیرۆكی ئەم فەرهەنگە كارێكی ئاسان نییە، لە هەندەرانەوە هێنراوەتەوە وڵات و تایپكراوە و خراوەتە سەر كۆمپیوتەر، تاوەكو بەمشێوەیەی ئێستا جوان و پووخت و لەسەر ئەركی خۆم (کاروان ئاکرەیی)  وەك وەفادارییەك بۆ برام عەزیز ئاكرەیی و بۆ خزمەتكردن بە زمان و فەرهەنگی كوردی چاپكراوە وهیوادارم ئەم فەرهەنگە لە تەك فەرهەنگەكانی دیكەدا كەلێنێك لە كتێبخانەی كوردی پڕ بكاتەوە.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.