Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:06

قوتابى مزه‌فه‌ر حه‌کیم تێکڕاى نمره‌کانى 100 بووه‌ به‌ڵام نه‌یتوانى بچێته‌ ریزى یه‌که‌مه‌کان

کوردستان TV
100%

جیا له‌ ده‌رچونى ئه‌و 11 قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌ى ئه‌مساڵى 2019-2020 قوتابییه‌كى دیكه‌ به‌ كۆنمره‌ى 700 و تێكڕاى 100% له‌ به‌شى زانستى ده‌رچووبوو، به‌ڵام به‌ گوێره‌ى یاسا له‌ گه‌ڵ یه‌كه‌مه‌كان هه‌ژمار نه‌كرا.

مزه‌فه‌رحه‌كیم ڕه‌سوڵ قوتابى دواقۆناغى شه‌شى ئاماده‌یى كوردستان  له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌رٍى كوردستان تیڤى راگه‌یاند: پارساڵ له‌ ئه‌زموونه‌كانى كۆتایى 93% م به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام پێى رازى نه‌بووم و زۆریش متمانه‌م به‌خۆم هه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌مساڵ باشتر خۆم ئاماده‌كردبوو له‌ ئه‌نجامدا كۆنمره‌كانى ئه‌مساڵم گه‌یانده‌700و به‌ تێكڕاى 100% به‌ئاواتى خۆم گه‌یشتم و ماندووبونى خۆم خانه‌واده‌كه‌م به‌ هه‌ده‌ر نه‌چوو.
 
به‌ڵام ئه‌و وه‌ك گله‌ییه‌ك ئه‌وه‌ى خسته‌ روو كه‌ بۆچى ئه‌و یاسایه‌ رێگر بووه‌ وه‌ك یه‌كه‌مه‌كانى دیكه‌ ناوى نه‌خوێندراوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵات و رێزلێنانى به‌ر نه‌كه‌وتوه‌ .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا دواى پێزانینى به‌ شێوه‌ى ده‌رچوونى من، به‌رێزئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ په‌یوه‌ندى پێوه‌ كردووم و كه‌ به‌تایبه‌تى بمبینێت و رێزم لێ بگرێت.

مزه‌فه‌ر حه‌كیم ره‌سوڵ له‌ دایكبووى 2001 ى شارى هه‌ولێره‌ له‌ به‌ره‌سه‌ن خه‌ڵكى كه‌ركووكه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو خانه‌واده‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر راگوێزراون

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.