Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:08

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ئاگریان له‌ نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ردا

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ئاگریان له‌ نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ شاره‌كه‌ به‌ردا.

دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی نه‌هێشتنی ئاژاوه‌گێڕی گازی فرمێسك رێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا كه‌ به‌ر له‌ ئاگر تێپه‌ردانی ده‌ستیان به‌سه‌ر نووسینگه‌دا گرتبوو.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ چه‌ند رێوشوێنێكیان له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه‌كان و ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌منییه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ پارێزگای به‌سره‌-ی گرتۆته‌وه‌، گرتۆته‌ به‌ر.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ راگه‌یاندووه‌ ، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌دوو ئاراسته‌ كارده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و راده‌ست كردنیانه‌ بۆ به‌رده‌م یاسا، دووه‌میشیان هه‌ماهه‌نگی كردنی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و گه‌یشتن به‌ ئامانج.

شایانی باسه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا دژی گه‌نده‌ڵی كه‌می خزمه‌تگوزاری و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ، شه‌پۆڵێكی ناڕه‌زایی توند له‌پارێزگای به‌سره‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند چالاكوانێك تیرۆركراون، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی گرژبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.