نازم وائیلی، پارێزگاری زیقار، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگاكه‌ی راسپاردووه كه به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن كه ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه له‌رێگای بۆمبێكی چێندراوه‌وه، گۆڕه‌پانی حه‌بوبی كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها وائیلی داوای له‌فه‌رمانده‌یی پۆلیس كردووه هێزی زیاتر له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانه‌دا بڵاوه پێبكه‌ن.
هاوكات پارێزگاری زیقار داوای له هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌ران كردووه، هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و له‌كاتی بینینی هه‌رحاڵه‌تێكی گوماناوی، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
شایانی باسه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه راگه‌یاند كه دوو كه‌س له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌نێو ماتۆڕسكیلێك له‌نزیك خێوه‌تی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی حه‌بوبی، برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.