Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:21

پۆلیس ئه‌و که‌سانه‌ رووبه‌رووی یاسا ده‌کاته‌وه‌ که‌ شه‌قامه‌ گشتییه‌کان بۆ مه‌یخواردنه‌وه‌ به‌کارده‌هێنن

کوردستان TV
#7
100%

به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا، توانییان ئه‌و شه‌قامه‌ گشتیانه‌ چۆڵ بكه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك بۆ مه‌یخواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌كێشان به‌كاریان ده‌هێنا و له‌ سه‌رشۆسته‌كانی ئه‌م شه‌قامانه‌دا داده‌نیشتن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا، توانییان ئه‌و شه‌قامه‌ گشتیانه‌ چۆڵ بكه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك بۆ مه‌یخواردنه‌وه‌ و نێرگه‌له‌كێشان به‌كاریان ده‌هێنا و له‌ سه‌رشۆسته‌كانی ئه‌م شه‌قامانه‌دا داده‌نیشتن.

هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت:  ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی ناشارستانییه‌و له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ساڵیانه‌ی ۱۲ ئۆتۆمبێلدا گرتووه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ به‌كارهێنراوه‌كاندا گیراوه‌و كه‌سه‌كانیش ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌.

112223

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.