Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:35

یه‌که‌مین که‌س له‌ سنووری شێخان به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
#7
100%

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌له‌كچی یه‌ له‌ سنووری شێخان به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێر ،شه‌وی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ پاریزگای دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شێخان به‌ كوردستان تیفی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ئافره‌ته‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌و  خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌له‌كچی یه‌ و دوای چه‌ندین رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر ،دواتر گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری دهۆك، گیانی له‌ده‌ستدا ،كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ سنووری شێخان به‌ كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستبدات.

111

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.