له‌م چه‌رخه‌ی كۆرۆنا، زۆر جار باسی ژه‌هرێك ده‌كرێ به‌ناوی (سارین):
-ده‌ڵێن: له‌تاقیگه‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌سكه‌ری ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان به‌ڕه‌ڵڵا بووه‌و كۆنترۆڵ نه‌كراوه!!!
-ده‌ڵێن: له‌م چلوهه‌شت سه‌عاته‌دا زلهێزه‌كان ئاسمان به گازی سارین ده‌ڕشێنن!!!
-ده‌ڵێن: كۆرۆنای چی؟ ڤایرۆسی چی؟ ئه‌وه جه‌نگی سێیه‌مه/ جه‌نگی ڤایرۆپی!!!
-ده‌ڵێن و ده‌ڵێن و..
بابزانین چییه:
سارین ( زارین): Saren
-گازیێكی جه‌نگیه، ژهره، یه‌كێكه لهگازهكانی ده‌مار، (فلۆریداتی مهپیل فۆسفۆری ئایزۆپرۆپیل)ــه، یان دوانه فلۆریدی مهپیل فۆسفۆن، شلێكی بێڕه‌نگه، زۆر خێرا دۆخی ده‌گۆڕێ وده‌بێته گاز، بۆنێكی سووكی هه‌یه وه‌ك بۆنی میوه‌یه. به شێوه‌یێكی سه‌ره‌كی كارده‌كاته سه‌ر سییه‌كان، ژهمهكوژهری ده‌كاته(0.0001گرام ). كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی پێست، هه‌ناسه، توانای چوونه ناو خوێنی هه‌یه له رێگه‌ی كونیله‌كانی پێست.
-نیشانه‌كانی دوای 10خولهك له به‌ركه‌وتن ده‌ست پێده‌كات به شێوه‌ی:
(چاو رێشكهوپێشكهی ده‌كات وبیلبیلهی چاو ته‌نگ ده‌بێته‌وه- هه‌ناسه‌ته‌نگی- لیكاوهاتنهوه له‌ده‌م- له‌رزین وكرژبون و ره‌قبونی ماسولكه‌كان- ئیفلیج بوون– مردن ). ئهگهربهركهوتووهكه نهشمرد ئاسه‌واره‌كانی تاچه‌ندین مانگ ده‌مێنێته‌وه.
– ده‌رزی ئه‌ترۆپین Atropine و ئۆكسیمهكان Oximes وه‌ك دژه سارین به‌كاردێن. ئامێروشوێنه پیسبووه‌كان به‌گیراوه‌ی هایپۆكلۆریتی كالسیۆم وگیراوهیهكی روونی تفت ده‌شۆردرێت ودواترئاوی گه‌رم وسابوون به‌كاردێت.
-گازی سارین بۆیه‌كه‌م جار له‌ئه‌ڵمانیا(ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست) به‌رهه‌م هێنرا له كاتی ئاماده‌كردنی قڕكه‌ری مێروو لهئهستهرهكانی فۆسفۆر.
-ئه‌م گازه چه‌ندین جار له‌جه‌نگدا به‌كار هێنراوه:
له‌جه‌نگی جیهانی، جه‌نگی ئێراق-ئێران، سوریا، ژاپۆن.
مامۆستا فه‌رهاد موكری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.