Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:34

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا نه‌مێنم که‌س پارێزراو نابێت

کوردستان TV
100%

دۆناَلد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوێنێ هه‌ینی لێدوانیكی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا كه‌ دیموكراته‌كان  به‌سه‌رۆكێكی ئاژاوه‌گێڕو نه‌پارێزراو تۆمه‌تباریان كردبوو.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌  ئه‌گه‌ر جۆبایدن بگاته‌  سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی له‌كۆشكی سپی، ئه‌وا دیموكراته‌كان ئاژاوه‌گێڕی له‌ویلایه‌ته ‌یه‌ككگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا به‌رپا ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌یه‌كه‌مین ووتاریدا دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی گشتی دیموكراته‌كان له‌دره‌نگانی شه‌وی پێنجه‌شه‌مه‌دا بۆ چالاكوانانی پارێزگاره‌كان گوتی: ئه‌گه‌ر كێبڕكێ كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌وت، ئه‌وا كه‌س له‌وڵاته‌كه‌ماندا پارێزراو نابێت.

هه‌روه‌ها تره‌مپ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و  ته‌نیا كه‌سه‌ له‌نێوان خه‌ونی ئه‌مریكاو ئاژاوه‌گێڕیدا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.