Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 18:59

 له‌ کوردستان چی بکرێت بۆ شانۆ و دراما

کوردستان TV
100%

 ئه‌گه‌رچی زۆر باس له‌ ته‌گژه‌ یاخود قه‌یران یان  كزی و سستی شانۆ ودرامای كوردی له‌ كوردستان كراوه‌، زۆر وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆری شانۆ ودراما  كراوه‌ له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین  كۆر و سیمنار له‌لایه‌ن تیپی شانۆیه‌كانی كوردستان  و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساز كراوه‌ ،به‌مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له‌و سستیه‌، ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ ده‌ست نیشان كراوه‌ به‌ڵام  تائێتستا چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی، نه‌كراوه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌:

1-گرنگی به‌ شانۆی منداڵان ، بدرێت له‌ قوتابخانه‌كان ،له‌ته‌ك وانه‌ی نیگارو سروودو میوزیك ،وانه‌ی شانۆ له‌ خشته‌ی وانه‌كاندا هه‌بێت.

2-گرنگی دانی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌به‌شی منداڵان ، سازدانی فیستڤاڵی  ساڵانه‌ تایبه‌ت به‌شانۆی منداڵان ،خه‌ڵات كردنی باشترینه‌كان له‌ بواری نواندن، ده‌رهێنان ، نووسین.

3- گرنگی دان به‌ شانۆی ته‌له‌فزیۆنی : له‌ سالأنی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ى رابردوو له‌ وڵاتی میسر نمایشی شانۆیی ، به‌ شێوه‌یه‌كی زیندوو له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆن ، پێشكه‌ش به‌ بینه‌ران ده‌كرا، ده‌كرێت ئه‌م شێوازه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ته‌له‌فزیۆنه‌كان ساز بكرێت.

4-شانۆی به‌زمه‌سان (كۆمیدی): شانۆی كۆمێدی زۆر گرنگه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر بگرێته‌وه‌ ، ناو هۆڵه‌كانی شانۆ ، ئێستا بینه‌ر پێویستی به‌ شانۆیی كۆمیدیه‌، به‌ڵام چ كۆمیدیایه‌ك ، ده‌بێ كۆمیدیای جاد بێت نه‌وه‌ك كۆمیدیای گاڵته‌جاری و بازرگانی.

5-ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری به‌ پێی پسپۆری : ماوه‌یه‌كه‌ ده‌بینین ئه‌كته‌ره‌ كاری ده‌رهێنانی درامی ده‌كات ،  یان وێنه‌گره‌ بۆته‌ ده‌رهێنه‌ر ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌و به‌ پێی پسپۆری خۆی كار بكات.

6- سازدانی چه‌ندین فیستڤاڵی ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئاستی لاوان وگه‌وران ، ناردنی گروپه‌ شانۆییه‌كان، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هێنانی گروپه‌ شانۆییه‌كانی بیانی بۆ كوردستان ، شاره‌زابوون  ئاڵگۆركردنی ئه‌زموونه‌كانی یه‌كتری له‌هه‌مانكاتدا ناساندنی كللتوری كوردی به‌ ئه‌وان.

7- شانۆی سه‌رشه‌قام: ئه‌م جۆره‌ نمایشه‌ زۆر گرنگه‌ ، ده‌تواندرێت له‌ گۆرپه‌كان له‌ بۆنه‌كان نمایش بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر له‌ شانۆ نزیك بێته‌وه‌.

8- دروستكردنی هۆڵی شانۆیی: به‌ داخه‌وه‌ یه‌كێك له‌ گرفته‌كانی شانۆ له‌ كوردستان ، نه‌بوونی هۆڵی شانۆییه‌.

9- ره‌خنه‌و ره‌خنه‌گر: نه‌بوونی یاخود كه‌می ره‌خنه‌گری شانۆیی ، وه‌كوزاندراوه‌ رخنه‌ رۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ بره‌ودان بۆ به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی ره‌وتی شانۆ .

10- بوونی سانسۆری هونه‌ری: زۆر گرنگه‌ سانسۆرێكی هونه‌ری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری چاك و كاری ئاست نزم له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه‌ .

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.