دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: دوێنێ 21-8-2020 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نووسینگه‌كه‌م بوو و پێی گوتم: گه‌وره‌م ده‌مه‌وێ سوپاست بكه‌م كه داعش – ت به‌زاند.
تره‌مپ ده‌ڵێت له‌وه‌ڵامدا پێم گوت: چركه‌یه‌ك بوه‌سته، تۆ ئه‌وه ده‌ڵێی،چونكه كه‌سی دیكه ئه‌مه ناڵێت، ئه‌م خه‌ڵكه‌ش شتی وا ناڵێن.(خه‌ڵكه‌كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌پێكه‌نین).
هه‌روه‌ها تره‌مپ ده‌ڵێت گوتم: مه‌به‌ستت له‌مه چییه؟ گوتی: تۆ. پێم گوت مه‌به‌ستت ئۆبامایه، یان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، گوتی: ئۆباما كاره‌سات بوو، ئه‌و كاته‌ی تۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا-ت گرته ده‌ست،داعش له‌سه‌دا 30ی خاكی عێراقی له‌به‌رده‌ستدا بوو،به‌ڵام تۆ ئه‌وانت به‌زاند.
تره‌مپ ده‌ڵێت پێم گوت: داواكارم ئه‌مه رابگه‌ێنیت، گوتی: واده‌كه‌م، به‌ڵێ واده‌كات، چونكه ئه‌مه راستییه‌كه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.