سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، كه هاوكات شاندی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ واشنتۆن، رایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی عێراق لە ئەمەریکا، رایگه‌یاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێبکەنەوە و درێژە بدرێن بە کۆبوونەوەکانی پێشوو و کارکردن بۆ رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەسەر ئیلتزامی نەوتی و دارایی هەرێم و زامنکردنی ماف و بەشە بودجەی هەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی دارایی (2021)دا.
ئامانج ره‌حیم رایگه‌یاندووه، له په‌راوێزی به‌شداریمان له گه‌ڕی دووه‌می دایالۆگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عیراق له واشنتۆن دی سی، ده‌رفه‌تی گفتوگۆمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ و به‌ڕێزان هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وتی فیدڕاڵ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به تایبه‌تی له بواری بوودجه و ووزه.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەشڵێت: سەرەڕای بەشدارییمان لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی World Bank وسندوقی دراوی نێودەوڵەتی IMF وبانکی هەناردە وهاوردەی ئەمریکی (Export-Import Bank (Ex-Im و دەمەزراوەی DFC ی ئەمریکی تایبەت بە تەمویلی پڕۆژەکان.
شایه‌نی باسه شاندێكی هەرێمی كوردستان به یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكایان كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه، شاندی هه‌رێمیش پێكهاتبوون لە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هەروەها عەمید هەژار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە پێشمەرگە لاوك سه‌لاح سكرتێرى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.