سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-8-2020، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مسته‌فا كازمی دوای كۆتایهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
شایه‌نی باسه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی و به یاوه‌ری شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی ئه‌مریكا سه‌ردانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.