خۆپیشاندانی هاوڵاتییان لە قەزای کەلار لە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران به‌شێكی بینای قائیمقامییەتی کەلاریان سوتاند، حەوت پۆلیس لەلایەن خوپیشاندەرانی کەلارەوە بریندارکران.
به‌پێ زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22ی ئابی 2020 لە کەلار، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بە هێمنانە دەستیپێکرد، دواتر ژمارەیەک خۆپیشاندەر چوونە ناو باڵه‌خانه‌ی قائیمقامیەتی قەزای کەلار و ئاگریان لە دەروازەی سەرەکی به‌رداو و دوو ئۆتۆمبێلی ناوباڵهخانهكهیان بهربارانكرد زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه.
به‌شێك لە خۆپێشاندەران رێگەیان لە ئامبووڵانسێک گرتووە کە نەخۆشی پێبووە، هێرشییان کردووەتە سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌و بهربارانیان كردووه و جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکاندووە و رێگەشیان نەداوە ئامبوڵانسەکە نه‌خۆشه‌كه بگوازێته‌وه نه‌خۆشخانه.
ده‌شڵێت: زۆری ئەو کەسانەی هێرشیان کرده سەر بینای قایمقامیەت گەنج بوون، لەسەرتای هێرشەکەدا بەردبارانی بیناکە کرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند: حەوت پۆلیس لەلایەن خوپیشاندەرانی کەلارەوە بریندارکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.