Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:40

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا به‌ ناپاڵم گونده‌کانی سیده‌کانی بۆرده‌مان کرد

کوردستان TV
#7
100%

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سێیەم جار لەسەریەک ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی بە ناپاڵمی گەورە بۆردومان کرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمڕۆ شه‌ممه‌ بۆ سێیەم جار لەسەریەک بناری چیای ھەڵگورد و کونە کۆتریان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بە ناپاڵمی گەورە بۆردومان کرد.
 
ھەرچەندە زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوەن، بەڵام دەنگی بۆردومان و تەقینی ناپاڵمەکان ترسی زۆری بۆ خەڵکی گوندو ئاوایەکان و ڕەوەند و کۆچەریەکانی ناوچەکە دروست کردووە.

لەم ھەفتەیە بۆ دووەم جارە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی گه‌ریلاكانی پەکەکە بە ناپاڵمی گەورە ئەو شوێنە بۆردومان ده‌كات،

ئێوارەی دوێنێش ھەر لەدەڤەری سیدەکان فڕۆکەکانی تورکیا گوندی بێرکمەیان بۆردومان کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.