محەمەد رەشید ئۆڕمانی چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە ئایندەی عێراق دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و عێراق و ئەو ملمڵانێییەی كە ئێستا لە ئارادایە لە ناوچەكە رایگەیاند كە عێراق رۆلیكی گرنگی هەیە لە ناوچەكە و كازمیش دەتوانێت رۆڵی كاریگەر ببینێت . هەوڵی ئەمەریكاش ئەوەیە كە عێراق بخاتەوە ناو گۆرەپانی سیاسی لە ناوچەكە ، بۆنموونە رێككەوتنی لە گەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمەریكا بكات ، لە لایەكی دیكەوە ئێران هەوڵ دەدات عێراق بە خۆی ببەستێتەوە .
روونیشیكردەوە كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات هاوسەنگی لە نێوان سێ لایەن رابگرێت ئەوانیش ئەمەریكا و عێراق و ناوچەكە رابگرێت .
هەروەها رۆڵی ببینیت لە هاوسەنگ راگرتن و سوود وەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی ئابووری .
لە لایەكی دیكەوە كازمی هەوڵ دەدات كە باری ئەمنی عێراق تا رادەیەك سەقامگیر بكات هەروەها لە رووی ئابووریش هەوڵ بدات چارەسەری كیشەكان بكات .
لە رووی سیاسیش بەهەمان شێوە هەوڵ دەدات هاوسەنگییەك لە نێوان لایەنە ساسییەكان دروست بكات .
سەبارەت بە رۆڵی هەرێمی كوردستان محەمەد رەشید ئۆڕمانی رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان رۆڵی زۆر گرنگە لە ناوچەكە بەتایبەتی كازمی دوای ئەو سەردانەی بۆ ئەمەریكا تێگەیشت كە بوونی هەرێمی كوردستان ، پێگەیەكی دەستووری هەیە ، جێگەی گرنگی ئەمەریكا و نەتەوە یەكگرتووەكانە .
بۆیە كازمی هەوڵ دەدات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو سووننەو كوردیش پشتیوانی بكەن ، جەختیشی كردەوە كە پشت لە كورد كردن و هاوكاری كردن لە گەڵ كورد نەكات ئەوا شكست دێنێت .روونیشیكردەوە كە ئاسانە كازمی كیشەكانی لە گەڵ كورد چارەسەر بكات چونكە كورد خاوەن بڕیاری خۆیەتی ، بەڵام ئەوەی زەحمەتە بۆ كازمی ئەوەیە كە چۆن مامەڵە لە گەڵ گروپە شیعەكان و میلیشیا شیعەكان بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.