كه‌مێك پێش ئێستا دوو گولـلەهاوەن ئاڕاستەی خانەقین كران، هیچ زیانی گیانیان نه‌بووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سنووری خانه‌قین رایگه‌یاند: ئەمشەو دوو گولـلەهاوەن ئاڕاستەی قەزای خانەقین كراون و یەكێكیان لە نزیک حوسێنیەیەکی شیعەکان كه‌وتۆته خواره‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه، هیچ زیانی گیانی نه‌بووه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له ناو حه‌وشه‌ی برای به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین كه‌وتووه، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كه‌س برینداربوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.