بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەسەر هێرشکردنە سەر کاوە عەبدولقادر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، رایگهیاند: لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوەو ویستراوە ئازاری پێبگەێنن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەرێزە چوونە رزگاری بكهن.
ڕوونکردنەویەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
ئەمڕۆ بەرێز کاوە عبدالقادرپەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان چۆتە ناوبازاڕو خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوەو ویستراوە ئازاری پێبگەێنن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەرێزە چوونەو توانیویانە پەرلەمانتارەکە لەژێردەستی خەڵکەکە دەرباز بکەن ونەهێڵن ئازارى پێبگات، بۆیە هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکاریانە ڕەتدەکەینەوە کەبانگەشە بۆ ئەوە دەکات گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە و دوورە لەڕاستیەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
2020.8.22
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.