سه‌رچاوه نزیكه‌كان رایانگه‌یاندووه كه‌دوای ئیمارات، جارید كۆشنه‌ر، زاوا‌و گه‌وره راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلول سه‌ردانی سعوودیه و به‌حرێن و عوممان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕوایان پێ بێنێ كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی Axiosی ئه‌مریكی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه كه كۆشنه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو، به‌یاوه‌ری ئاڤی بێركۆفیتز، نێرده‌ی كۆشكی سپی بۆ دانووستانی نێوده‌وڵه‌تی، گه‌شتێك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌ره‌تا سه‌ردانی قودس ، دواتر ئیمارات ده‌كه‌ن ، ئامانجیش له‌سه‌ردانه‌كه‌دا چاوخشاندنه‌وه ده‌بێت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا هاته كایه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی پێگه‌كه، پلانی گه‌شته‌كه ئه‌وه‌یه كه كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆكێكی ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كات كه ئه‌وانیش وه‌ك ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌سعوودیه‌و به‌حرێن و عوممان ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.