Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:52

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ له‌هێرشکردنه‌ سه‌ر باره‌گای حزبه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران به‌رده‌وامن

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی فۆیس ئۆف ئه‌مریكا،ته‌له‌فزیۆنی  فه‌رمی عێراق رۆژی شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌  ئاگریان له‌نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك باره‌گای میلیشیا شیعه‌كان به‌ردا،پۆلیس شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌ی داخست.

ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك گۆڕه‌پانی خۆپیشانده‌ران كه‌ به‌حه‌بوبی ناسراوه‌، 11 كه‌س بریندرابوون، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش خۆپیشانده‌ران به‌ شۆفه‌ڵ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گای حزبه‌ شیعییه‌كان.

هه‌روه‌ها له‌ شاری به‌سره‌ خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق  به‌رداو میلیشیاكانی ئێران-یش به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ، داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن بكوژانی چالاكوانان ریهام یه‌عقوب و ته‌حسین ئوسامه‌ بدرێنه‌ دادگا.

له‌مباریه‌وه‌ كازم سه‌یادی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: كوژرانی ریهام یه‌عقوب، ته‌سفییه‌كردنی سیاسییه‌.

هه‌روه‌ها پۆڵ سولێڤان، مامۆستا له‌ زانكۆی به‌رگری نیشتمانی له‌ واشنتن له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: زۆربه‌ی عێراقییه‌كان به‌ شیعه‌وه‌، ناڕه‌حه‌تن به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌وڵاته‌كه‌یان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.