توركیا به‌م شێوه‌یه یه‌ك ملیۆن دانیشتووانی حه‌سه‌كه بێ ئاو ده‌كات و تۆڵه‌یان لێ ده‌كاته‌وه.
دوای دوانزه رۆژ له سزای توركیا بۆ دانیشتووانی پارێزگای حه‌سه‌كه له كوردستانی سوریا، له‌كۆتاییدا ئه‌نقه‌ره بڕیاریدا وێستگه‌ی ئاوی عه‌لۆك به‌گه‌ڕبخاته‌وه كه ئاو بۆ پارێزگاكه‌و گونده‌واره‌كانی دابین ده‌كات.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره دوای ئه‌وه هات كه رێكخراوه‌كانی ماڤی مرۆڤ و چالاكوان به‌توندی ئه‌م كاره‌ی توركیا یان سه‌ركۆنه كردوو تووڕه‌بوونی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها پێشتر چالاكوانان هاشتاكیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی تێنویه‌تی حه‌سه‌كه ده‌خنكێنێ بڵاوكرده‌وه‌و تیشكیان خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سووری به‌هۆی هه‌ڵسانی توركیا به راگرتنی وێستگه‌ی ئاوی عه‌لۆك، به‌ده‌ست بێ ئاوییه‌وه ده‌ناڵێن.
هاوكات مانگی سووری سوریا بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان كردبوو بۆ رزگاركردنی دانیشتووانی حه‌سه‌كه له بێ ئاوی،چونكه هاووڵاتیان له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی ره‌فتاری توركیا كه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤه،تووشی بارودۆخێكی خراپ بوونه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.