پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: تۆمهتبارێك به تۆمهتی دزیكردن له ماڵی هاووڵاتییهك و دزینی بڕێك پاره دهستگیركرا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس کە لەماڵەکەی خۆیدا و لەگەڕەکی حەمەی کەریمی قەزای کەلار بڕی یەک ملیون و نۆسەد هەزار دیناری عێراقی لەگەڵ دووسەد دۆلاری ئەمریکیان لێ دزیوە، دوای لێکۆڵینەوەی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن.
ڕاشیگهیاند: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نابەتاوانەکەدا و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 بەندکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.