Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:20

هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیرکردنی ژنه‌ داعش- ێکی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی ئافره‌تێكی داواكراو به‌تیرۆر له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند.

هه‌واڵگری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: مه‌فره‌زه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگری كه‌ سه‌ر به‌ هه‌واڵگری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین-ن، توانیویانه‌ ئافره‌تێكی داواكراو به‌تیرۆر به‌ پێی مادده‌ی 4ی تیروَر ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ سه‌ر به‌ تیرۆریستانی داعش بووه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌واڵگری ده‌شڵێت: پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت بووه‌ له‌ رێگای گه‌ڕان و پشكنین له‌ شارۆچكه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.

هه‌واڵگری روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ژنه‌ داعشییه‌كه‌ له‌ ئێستادا تا ته‌واوبوونی رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان،راگیراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

السومریة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.