Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:47

پڕۆژه‌ی سیستمی ئه‌لیکترۆنی سکاڵا نووسه‌کانی هاتووچۆی سلێمانی کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ مه‌راسیمێكدار ئه‌مڕۆ یەك شەممە بەرواری (23/8/2020) به‌ ئاماده‌بوونی لیوا (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژه‌ی  سیستمی ئەلەكترۆنی سكاڵا نوسەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی  كرایه‌وه‌.

لەمەراسیمی كردنەوەی پرۆژەكەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەوتەیەكدا بەخێر هاتنی بریكاری وەزیری ناوخۆ ‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌ و میوانەكانی كرد، ئاماژەی بەوەكرد، سیستمی بە ئەلەكترۆنی كردنی سكاڵا نوسەكان گرنگی تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی داتا‌و مامەڵەكان ‌و بەستنەوەی سیستمەكە بە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە، هەروەها بۆ زوو ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان گرنگی زۆری هەیە.
هاوكات لیوا (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆ لەوتەیەكدا جەختی لەوەكردەوە، سیستمی بەئەلەكترۆنی كردنی سكاڵا نوسەكانی هاتووچۆی سلێمانی گرنگی زۆری هەیە لە زوو ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، گوتیشی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هەنگاوی باشی ناوە لە زوو ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان‌ و خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا، هاوكات پشتگیری خۆی بۆ هاتووچۆی سلێمانی دووپاتكردەوە.
بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مەراسیمەكەدا سەردانی بەشەكانی پرۆژەكەی كرد، پاشان سەردانی بەشی تۆماری یەكەمجار ‌و ئەندازەی هاتووچۆ ‌و ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كرد. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.