Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:51

باسل کازمی بۆ کوردستان تیڤى: هه‌ندێک لایه‌ن نایه‌نه‌وێت عێراق ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکى راسته‌قینه‌

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق به شاندێکی گەورە سەردانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد، تیایدا چەندین کۆبوونەوەو دیداری فەرمی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ و گەورە بەرپرسانی لایەنی ئەمریکایی سازکرد ،وێڕای چەندین ڕێکەوتنی لێک تیگەیشتن له‌ نێوان هەردوولادا مۆر کرا واچاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌شێكى تازه‌ى سیاسى به‌سه‌ر عێراقدا بێت و بوونى گۆرَنكارییه‌كانیش له‌ نزیك بوونه‌ودان .

باسل کازمی نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی ،لەوەڵامی پرسیاری کوردستان تی ڤی دا ئاماژەی به چەند تەوەرێکی گرینگى سەبارەت بەم سەردانەی سەرۆک وەزیران کرد وگوتى کۆبوونەوەی ئەم جارەى نێوان بەغدا و واشنتۆن جیاوازبوو له کۆبوونەوەکانی پێشووتر ، چونکه ئەوەی تێبینیمان کردووە زۆر بابەت و پرس گۆڕانکاریان بەسەر هاتووە لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، هەروەها چ لە ئاستی پاڵپشتی نێودەوڵەتیشدا که ئێستا دەبینرێت سیستەمی ڕاستەقینەی دەوڵەت بوونی هەیه .هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ لایه‌ن نایه‌نه‌وێت عێراق ببێته‌ ده‌وڵتێكى راسته‌قینه‌ 

سەبارەت به پرسی دەستتێوەردان له‌ كاروبارى عێراق له‌ لایه‌ن وڵاتانى دراوسێ گووتى لەسەرووی ئەم دەستتێوەردانە زۆرترینیان لەلایەن یٔێرانەوەیه ، ئەوەش بەرچاوە که هەندێک لایەن  بەشدارن له داڕشتنی سیاسەتی وڵات کەچی دەبینین هیچ پاڵپشتی و یٔینتیمایان بۆ عێڕاق نیه ، بەڵکو دەیانەوێت عێڕاق بریتی بێت له سەکۆیەك بۆ ململانێکانی نێودەوڵەتی و سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئەو وڵات وئەم وڵات .وه‌ك ده‌بیننن به‌رێز مسته‌فا كازمى ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ئاراسته‌ى یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز لێگرتن بنیاد بنێته‌وه‌ ، نه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ له‌ وڵاتێك و دژایه‌تكردنى وڵاتێكى دیكه‌ .

باسل كازمى باسى له‌ گەورەترین بەرەنگاریه‌كانى به‌رده‌م مسته‌فا كازمى كرده‌وه‌  که دوو چاری بۆتەوە ، ده‌ڵێت ئەمە وای کردووە که حکومەتەکەی کازمی جیاوازبێت لەوانی پێشوودا ، چونکه دەیەوێت لەگەڵ هەمووان لەسەر یەک مەودابێت ، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا به‌ گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌و بێت ، نەوەک لەگەڵ لایەنێك پەیوەندی هەبێت و لەگەڵ ئه‌وانیتر نەیبێت.

بۆ پرسی وڵاتانی دراوسێش دوای گەڕانەوەی سەرۆک وەزیرانى عیراق بۆ بەغدا ، سەبارەت بەمەش باسل کازمی گووتی با ڕاستگۆبین بەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لایەنێکی بەهێز و گرنگه ، بۆیه پێویستە نزیکبوونەوە و تێگەیشتن له نێوانیاندا هەبێت ، هەروەها دەبێت عێراق کراوە بێت لەگەڵ هەموواندا ، لەبیریش نەکەین سەبارەت به وڵاتانی عەرەبیش بەوەی پەیوەندیی و بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا هەیه، سیاسەتی ئێستاو ئەمڕۆی بەغدا جیاوازە به هەموو جۆر و شێوازیک لەگەڵ سیاسەتی جارانیدا..

ئا: زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د + فه‌رمان عه‌لى 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.