دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر هاوكاری فیدراڵی بۆ ئه‌و ئاگره‌ی كه له كالیفۆرنیا به‌رده‌وامه‌و فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به گۆڕانكاری ئاو و هه‌وا ناكه‌ن وه‌رن بۆ كالیفۆرنیا.
بی بی سی بڵاوی كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ له كالیفۆرنیا ''كاره‌ساتی گه‌وره''ی راگه‌یاندووه و رێگای به‌رده‌م هاوكاری فیدراڵی كردووه‌ته‌وه.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، گاڤین نیوسۆم باسی له‌وه كرد كه راگه‌یاندنی كاره‌سات له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه هاوكار ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری ئاگره‌كه، دابینكردنی پانه‌گه و خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه.
گاڤین نیوسۆم له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئاگره‌كه هاوشێوه‌ی هیچ شتێك نه‌بووه كه پێشتر له ویلایه‌ته‌كه روویداوه و رایگه‌یاندووه ''ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به گۆڕانكاری ئاووهه‌وا ناكه‌ن، وه‌رن بۆ كالیفۆرنیا.
له كاتێكدا رووبه‌ری ٤٠٠ هه‌زار هێكتار زه‌وی له ویلایه‌ته‌كه بووه‌ته خۆڵه‌مێش، زیاتر له ١٤ هه‌زار كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه له ٥٨٥ خاڵدا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ئاگره‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش كه‌س و ٤٣ كه‌سیش برینداربوون كه كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌شیان له‌نێودایه.
هاوكات هه‌زاران كه‌س ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و بۆ دوواینجاریش له ناوچه‌ی بای نزیك سان جۆس فه‌رمان ده‌ركرا بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س.
له بیگ باسن كه دێرینترین پاركی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه ناوه‌ندی گه‌شتیاری مێژوویی بووه‌ته خۆڵه‌مێش، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه دره‌خته سووره‌كان كه ته‌مه‌نیان دوو هه‌زار ساڵ ده‌بوو سووتان.
به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه‌یش باس له‌وه ده‌كه‌ن دره‌خته‌كان كه هه‌ندێكیان ١٠٠ مه‌تر درێژ بوون، كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.