Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:17

دوای رووداوێکی کوشتن له‌ گوندی(سورخان)ی سه‌ر به‌ هه‌ولێر سێ بکوژ دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەنكاوە بە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی (سورخان)، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی توڕەق پێكهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه‌.
دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كەوا هاووڵاتییەك بە ناوی (عەزیز حەسن عوسمان) لەلایەن (٣) تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل خۆیان پی کێشاوە وتەقەیان لێ کردوە و لە ئاكامدا گیانی لە دەست داوە.
 دوای به‌دواداچوون پۆلیس توانی بە ماوەی كەمتر لە (٢) كاتژمێر تۆمەتباران بە ناوەكانی (س.م.ع.) و (س.س.م.) و (م.س.م.) دەستگیر بكەن، هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لە نێوانیاندا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بەر ناوبراوی سەرەوە كەوتووە و لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ گیانی لە دەست داوە، هەروەها  یه‌كێك له‌ تۆمەتباره‌كان به‌ ناوی (س.س.م)ـیش زامدار دەبێت.
پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەرسێ تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.