سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یهكشهممه 23 ى 8 ى 2020 ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد و ژمارەیەك بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاوتوێكرد.
راشیدهگهیهنن، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە كرایەوە و دواھەنگاوەكانی ئەم بوارە تاوتوێكران و پێداگری لە سەر خێراتركردنی پرۆسەی چاكسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە كرایەوە.
لهبهشێكی دیكهى راگهیاندراوهكهدا هاتووه كه ههر لهكۆبوونهوهكهوهكهدا گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلە بەرزكردنەوەی پلە دارانی ھێزی پێشمەرگە كرا كە چەند ساڵێكە وەستاوە، بڕیاردرا پلەبەرزكردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٧ جێبەجێ بكرێت و پلە بەرزكردنەكانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵەكانی داھاتووش ، بە پێی میكانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.