سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە راگیراوە، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكگانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، سزای سێدارەی مەحیەدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە و سزاكهی نێردراوەتەوە بۆ دادگای شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو واتە شاری شنۆ.
مەحیەدین ئیبراهیمی، له 18ی كانوونی دووهمی ئهمساڵدا سزای سێدارەکەی بۆ جاری دووەم بە تۆمەتی "بەغی و ئەندامەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە هەمان رۆژ بە فەرمی پێی راگەیەندراوه.
مەحیەدین ئیبراهیمی، تەمەن 42 ساڵ خەڵکی ئاوایی ئەڵکاوێ-ی سەر بەشاری شنۆ، رۆژی 4ی نۆڤەمبری 2017، لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەسترێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە لە مانگی ئۆگستی 2018، بۆ جاری یەکهم لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشەوە بە تۆمەتی هاوکاوی و ئەندامەتی لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو
مەحیەدین ئیبراهیمی خێزاندارە و باوکی منداڵێکی کەمئەندامە و 10 ساڵ پێشیش هەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبی دیموکرات بۆ ماوەی 14 مانگ لە بەندیخانە راگیرابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.