مستەفا كازمی سەرۆكوەزەیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە بە ئامانجی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو رووداوە ئەمنییانەی كە ئەم دواییانە لە شاری بەسرە روویاندا ئهنجامدا
لهراگهیاندراوێكدا نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردهوه كه لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی، سەرۆكی ئەركان و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئامادەبوون.
راشیدهگهیهنن كە لە كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بەو پێشێلیكارییە ئەمنییانەی كە بەم دواییانە لە شاری بەسرە روویانداوە و رایگەیاندووە كە بەسرە، شارێكی زۆر گرنگە و رێگەیش نادەن لەڕووی ئەمنییەوە، هیچ كەمتەرخەمییەك لە پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانی بەسرە بكرێت.
ههروهها باس لهوهش دهكات كه كە لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رەتی كردووەتەوە هەر هەڵەیەك لەڕووی ئەمنییەوە لە شاری بەسرە بكرێت تەنانەت ئەگەر ئەو هەڵەیە لەلایەن فەرماندە ئەمنی و كارمەندانی ئاسایشەوە بكرێت و دهشڵێت هەر كەسێك لە میانی جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا هەڵە بكات، ئەوا لێپێچنەوەی لەگەڵدا دەكرێت
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی جەختی كردووەتەوە، نابێت هیچ فەرماندەیەكی ئەمنی لە جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا، كەمتەرخەمی بكات و پێویستە لەسەر سەرجەم فەرماندە ئەمنییەكان لەو تێ بگەن كە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی ئەوان، بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە بەسرە سەرجەم پارێزگاكانی دیكە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو كە مستەفا كازمی ئەوەی گوتووە "كردەكانی تیرۆركردن كە بەم دواییە لە بەسرە ئەنجام دراون، پێشێلكردنێكی مەترسیداریی ئەمنییە و نابێت لێی بێ دەنگ بین.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگی گێرانەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە هێزە ئەمنییەكان، هەروەها هانی فەرماندە ئەمنییەكانی داوە كە بەبێ هیچ ترسێك، هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە لە پێناو دەستگیركردن و ئاشكراكردنی تاوانباران لە بەسرە و رایگهیاند
كەسانی ترسنۆك، شوێنیان لەناو دامەزراوە ئەمنییەكاندا نییە، هەروەها هەر كەسێك لە پێناو عێراقدا كار بكات، نابێت بترسێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی ئاماژەی بەوە داوە كە گرووپەكانی دەرەوەی یاسا ماوەیەكە هەوڵی تۆقاندنی خەڵكی بەسرە دەدەن و هەڕەشەیش بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی سەرجەم عێراقییەكان دروست دەكەن، هەروەها ئاماژەی بە مەترسی هەڵگرتنی چەك لە دەرەوەی یاسا و بەردەوامی ناكۆكییەكانی نێوان خێڵەكان داوە و داوای لە فەرماندە ئەمنییەكان كردووە كە بەشێوەیەكی سەرپێیانە مامەڵە لەگەڵ رووداوە ئەمنییەكاندا، نەكەن.
راگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی دەستوەردانەكانی سیاسیی لە كاروباری ئەمنی بەسرە رەت كردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت بە جیددی كار بكرێت بۆ راوەدوونان و دەستگیركردنی كەسانی دەرچوو لە یاسا، ئەویش بە ئامانجی گەڕاندەونەی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە بەسرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.