به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایدهگهێنێت بەهۆی كاركردن لەبەشەكانی كارەبادا سبەینێ 2 گه‌ره‌ك بێ کارەبا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتى كارەبای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ى 8 ى 2020 گەڕەكی (ئاشتی) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (7) بەرامبەر گردی زەرگەتە، هەروەها بەشێك لە ماڵەكانی گەڕەكی بەختیاری، كه دەكەونە سەر فیدەری (19) دەورووبەری خوێندنگەی (دواڕۆژ) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ڕاشیدهگهیهنن ئەو دوو گەڕەكە لە كاتژمێر (7ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.
كارەبای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیان پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر یەك لە دوای یەك هەڵیان بكەنەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.