سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: کوردەکان یارمەتییەکی زۆریان داین لە تێکشکاندنی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی 100٪ زەوی خەلافەت. هەربۆیە ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ کوردەکان هەیە و مامەڵەیەکی باشیشمان لەگەڵ کردوون. وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكاش به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئاستی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو شاندی باڵای عێراقی به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و له‌نێویشیاندا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان كرد و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسان و چه‌ند ناوه‌ندێكی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه‌و سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ردانه‌كه و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كاروباری سه‌ربازی و پێگه و مافی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی عێراق و هه‌رێم بوو به‌سه‌نته‌ر میدیای پێشمه‌رگه‌ى راگه‌یاند
له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانماندا بڕیار له دروستكردنی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش (جه‌ی سی سی) له نێوان ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا دراو له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌درێت. وتیشی، ئه‌مریكا ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر كرد هه‌روه‌ك سه‌رۆك ترامپ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی په‌یوه‌ست به‌م سه‌ردانه‌و كۆبوونه‌وه‌كانمان رایگه‌یاند، کوردەکان یارمەتییەکی زۆریان داین لە تێکشکاندنی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی 100٪ زەوی خەلافەت. هەربۆیە ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ کوردەکان هەیە و مامەڵەیەکی باشیشمان لەگەڵ کردوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێم، له‌گه‌ڵ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبووینه‌وه و به‌ڵێنیاندا ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكه‌نه‌وه، هه‌روها ئاستی ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه له رابردوو پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌یان كردووه به‌رده‌وام و زیاتریشی بكه‌ن. هاوكات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی و له‌وێش دووباره جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوانمان كرده‌وه‌و به‌ڵێنیاندا هاوكارییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت .
عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، له‌باره‌ی به‌شداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان رایگه‌یاند : له‌و كۆبوونه‌وه و دانوستانانه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌نگ و ره‌نگی خۆی هه‌یه و به‌شدار ده‌بێت له‌و گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن و بڕیارانه‌ی له‌باره‌ی كاروباری سه‌ربازی ده‌درێن، هه‌روها بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رۆڵێكی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ باشتر جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عێراق و له هه‌ر رێكه‌وتنێك كه له داهاتوو له نێوان ئه‌مریكاو عێراق ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مه‌ش له‌رووی كاروباره سه‌ربازییه‌كان و مه‌عنه‌ویشه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.