Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:17

11 که‌سی دیکه‌ى له‌سلێمانى به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%



ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23 ى 8 ى 2020 ،  تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی 11 كه‌سی دیكه‌ى له‌پارێزگای سلێمانى راگه‌یاند

د. یاد نەقشبەندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌


گوته‌بێژی ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردوودا 30 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 21 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كراون

د. یاد نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  كه‌له‌ئێستادا ته‌نها 32 تووشبوو لەسەرجەم ناوەندەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ماونەتەوە و 176 تووشبووش  ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت ، 18   توشبووش له‌ژێر ئامێری cepap دان

له‌كۆتایدا گوته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 11 كه‌سیش به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.