Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:20

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا داوا له‌ خوێندنى باڵا ده‌کات ژمارەی کورسیەکانی خوێندن زیاد بکات ‌

کوردستان TV
100%


لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ژمارەی ئەو قوتابیانه‌ى نمرەی بەرزیان بەدەست ھێناوە زۆر زیاترن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەکه‌ین کە ژمارەی کورسیەکانی خوێندن زیاد بکات.


لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێـت ، بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە٢٣/٨/٢٠٢٠، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەکۆبوونەوەکه‌دا کە لەھۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو گفتوگۆکرا لەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کەئەمساڵ بەبەراورد بەساڵانی پێشوو ژمارەی ئەو خوێندکارانەی نمرەی بەرزیان بەدەستھێناوە زۆر زیاترن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت کەژمارەی کورسییەکانی خوێندن زیاد بکات، بەتایبەت لەبەشی پزیشکی.

لێژنه‌كه‌ ده‌شڵێت ، دواتر جەخت لەوە کرایەوە کەپێویستە لەگەڵ ھەریەکە لەوەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو وەزارەتی پەروەردە لەپەیوەندی و ھەماھەنگیدابن بۆ دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگه‌کانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو قوتابخانەو پەیمانگه‌کانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە.

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەی لاوەکی درا کەیەکێکیان چاودێریی پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم و وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆو پەیمانگه‌كان و ھەنگاوەکانی ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتن بكات، لیژنە لاوەکییەکەی تر لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆدەبنەوە بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی دیاریکردنی ئەو پێوەرانەی کەبۆ دانپێدانانی زانکۆکانی دەرەوەی ھەرێم دیاری کراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.