له لێدوانێكدا كه به نهێنی تۆماركراوه‌و رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاوی كردووه‌ته‌وه ماریان تره‌مپ باری خوشكی دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌یه‌ك باسی براكه‌ی كردووه كه كابرایه‌كی دڵڕه‌ق و درۆزن و جێی بڕوا نییه.
ماریان تره‌مپ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی دۆنالد تره‌مپ به‌رامبه‌ر به كۆچ و كۆچبه‌ران په‌یڕه‌وی ده‌كات و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان له دایك و باوكیان كردووه له‌سه‌ر سنوور‌و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ری كراون.
خوشكه‌كه‌ی تره‌مپ له‌و كاسێته ده‌نگیانه‌ی كه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ده‌ستی كه‌وتوون ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تره‌مپ ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگه سه‌رنجی ده‌نگده‌رانی خۆی ڕابكێشیت و هیچ پره‌نسیپێكی نییه و ئاماژه‌ی به تویته نه‌فره‌تی و درۆكانیشی كردووه.
ئه‌و كاسێته دهنگیانهیش له‌لایه‌ن خوشكه زاكهی تره‌مپه‌وه تۆماركراون كه له‌م دواییه‌دا كتێبێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و خێزانه ژه‌هراوییه‌ی كردووه كه تره‌مپی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت براكه‌ی دۆنالد تره‌مپ كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو مرد په‌نای بۆ به‌ر دادگه بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه بگرێت كه له یه‌كه‌مین ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌یدا نۆسه‌د و په‌نجا هه‌زار دانه‌ی لی فرۆشراو كۆشكی سپیش ڕه‌خنه‌ی لێگرت.
خوشكه‌كه‌ی دۆنالد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه دۆنالد تره‌مپ له‌كاتی ئه‌زموونه‌كانی زانكۆدا گزیری كردووه‌و ئه‌وه‌ش له‌و كتێبه‌دا باس كراوه.
گزیرییهكهیشی ئه‌وه‌بووه كه كه‌سێكی دیكه له‌بری ئه‌و به‌شداری ئه‌زموونه‌كانی كردووه، به‌ڵام ناوی كه‌سه‌كه‌ی نه‌هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.