Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:35

کاکه‌مین نەجار: کورد نابێت لە پرسە نیشتیمانیەکان پەرتەوازە بێت

هەموومان بەرپرسین لەو بارودۆخە
نابێت لە پرسە نیشتیمانیەكان پەرتەوازە بین
کوردستان TV
100%

كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رەوشی هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكانی ناوچەكە رایگەیاند:

 بارودۆخی كوردستان جیاواز نییە لە گەڵ بارودۆخی ناوچەكەو جیهان ، بەتایبەتی ئەو ڤایرۆسەی كۆرۆنا و كاریگەری لە سەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لە سەر جیهان و كوردستانیش بەهەمان شێوە كرد .

جگە لە پرسی كۆرۆنا چەندین كیشەی سیاسیش لە ناوچەكە هەن كە كاریگەری لە سەر ناوچەكەو هەرێمی كوردستان كردووە .

سەبارەت بە پرۆژەی چاكسازی روونیكردەوە كە پرۆژەی چاكسازی لە لایەن پەرلەمانەوە دەنگی لە سەر درا و كابینەی ئێستای حكومەت كاری لە سەر دەكات ، ئەو كیشانەش كە هەن كەڵەكەبووی چەندین ساڵە هی ئیستا نییە . بەڵام بەداخەوە لە كاتی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم خەڵكانێك هەوڵی شێواندن دەدەن بە ناوی خۆپیشاندان ، كە ئەمە خۆپیشاندان نییە ، چونكە مەعقوڵ نیە خۆپیشاندان كاتژمێر 11ی شەو ئەنجام بدرێت  .

راشیگەیاند كە خۆپیشاندان لە كاتی دەوام دەبێت پەیامی خۆی بگەیەنەتە حكومەت و دامەزراوە فەرمییەكان ، خۆپیشاندان ئەوە نییە پەلاماری بارەگای حزبی بدرێت و قایمقامیەت بسوتێنێت . شارەوانی دەسووتێنێت . ئەوانە خراپەكارییە ، پێویستە ئەوانەی ئەو خەڵكە دەجوڵێنن بدرێنە دادگاو لێپرسینەوەیان لە گەڵ بكرێت .

پێویستە داواكارییەكان مەدەنیانە بێت و هەموو داواكانیش بخرێتە روو ، چاكسازیش پێویستە لەی هەموو سێكتەرەكان بكرێت

كاكەمین نەجار رووی كردە تەواوی پارتە سیاسییەكان و گوتی : پێویستە واقیع بین بین ، هەموومان بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرین ، هەموو پارتە سیاسییەكان ئەوانەی حكومەت پێك دەهێنن بەشێكن لە بڕیاری حكومەت  بۆیە بەرپرس بن لە هەر بڕیارێك و بەرگریشی لێ بكەن .

روونیشیكردەوە كە نابی هیچ پارتێك بەشێك بێت لە حكومەت و لە هەمان كات ئۆپۆزسیۆن بیت .

هەموومان بەرپرسین لەو بارودۆخە ، بەتایبەتی پارتی و یەكێتی كە سەنگیان لە پارتەكانی دیكە زیاترە .

راشیگەیاند كە پارتەكانی دیكە وەكو پارتی شان نادەنە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەو كێشەو گرفتانەی كە دووچاری هەرێم دەبێتەوە .

پارتی بە پێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن جومگەكانی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە ، ئەو كورسیانەی كە بەدەستهاتوون بەپێی رێژەی بەشداری بوون بووە ، كە ئەوانەی دەنگیان داوە .

پارتی بەپێی ئەو كورسیانەی كە هەیەتی ئەو ئیستیحقاقەی خۆی لە پۆستەكان وەرنەگرتووە ، بۆیە پارتی مافی كەسی قۆرخ نەكردووە ، بەڵام پرسی نیشتیمانی و نەتەوەیی یەكێكە لەو پرسانەی كە پارتی گرنگی پێ دەدات .

سەبارەت بە پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند كە كیشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ، پێویستی بە یەكگرتوویی لایەنە سیاسییەكان هەیە ، ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت ، خەڵكێكی زۆر كورد ئاوارەن لە ناوچەكانی كەركووك شەنگال ، سیاسەتی تەعریب بەردەوامە و كورد ئێستا پەرتەوازەیە ، نابێت لە پرسە نیشتیمانیەكان پەرتەوازە بین .

كۆبوونەوەكانی پارتی و یەكێتی بەردەوامی هەیە و و رایگەیاند كیشەی گەورەمان لە گەڵ یەكێتی نیە لە دوو وێستگە لە گەڵ یەكین ئەویش حكومەت و پەرلەمانی كوردستانە ، بەڵام پێویستە یەكگرتوو بین پێكەوە لە گەڵ هەموو پارتەكان بۆ پرسە نیشتیمانیەكان .

سەبارەت بە بەرپرسانی ئەو خۆپیشاندانانە كاكەمین نەجار رایگەیاند ئەو شێوازە داواكارییانە هەڵەن كەسێك كە ژمارەیەك كەس دەهێنێتە سەر شەقام داوای مافی ئەوان دەكات ، ئێمەش دەتوانیین دە ئەوەندەی ئەوان بهێنینە سەر شەقام ، بۆیە با چاوەڕوانی هەڵبژاردن بن و سندوقی دەنگدان ئەو كیشەیە یەكلایی بكاتەوە .

سەبارەت بە پرسی كۆنگرەی پارتی ،كاكەمین نەجار رایگەیاند كە  ئامادەكاری كراوە ، بەڵام ئەو بارودۆخەی كۆرۆنا رێگرە هەركاتێك بارودۆخ باشتر بوو ئێمە كۆنگرە ئەنجام دەدەین .  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.